zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی كونسوڵی گشتیی ڕووسیا ده‌كات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/10/1، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین، كرد.

لە دیدارێكدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی ڕوبینی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پێزانینی بۆ دۆستایەتی و ئەو هاوکارییە دەربڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا لە لایەن دەزگاکانی هەرێمەوە پێشکەشی کراوە.

دوايين پێشهاته‌كانى دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ترامپ: شەڕی ئێران بە زوویی کۆتایی دێت

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

یاسین

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین