قەیرانەکانی ئەم دواییەی هەڵبژاردەی پوتوگال و کێشەی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتن و خیسۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە بوونەتە مانشێتی ڕۆژنامەکانی جیهان و لەهەموو لایەکەوە دەنگۆی جیاواز دەخرێتە نێو گۆڕەپانی مشتومڕەکان،کە لەنوێترین هەاوڵدا باسی مەرجی ڕۆناڵدۆ کراوە تاکو بگەڕێتەوە ڕیزەکانی هەڵبژاردەکە لە داهاتوودا.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی سی ئێن ئێن پورتوگال بێت ڕۆناڵدۆ هەستی بە بێڕێزی کردوە و دوای قسەکانی ڕاهێنەر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە باشتری زانیوە هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت وە لە ئێستادا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ ڕازی کردنی ڕۆناڵدۆ تاکو بگەڕێتەوە هەڵبژاردەکە،بەڵام مەرجی ڕۆناڵدۆ جێهێشتنی خیسۆسە لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی پورتوگال.
شایەنی باسە ئەمە یەکەم جار نییە ڕووداوی لەو شێوەیە لە هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبدات،پێشتریش لە ساڵی 2012 ڕیکاردۆ کارڤاییۆی بەرگریکاری هەڵبژاردەکە لەدوای بڕیارێکی ڕاهێنەر ڕیزی هەڵبژاردەکەی جێهێشت،بەڵام ئەو کات بەنێوەنگیری ڕۆناڵدۆ بارودۆخەکە ئارام بووەیەوە یاریزانەکە گەڕایەوە پورتوگال.
“سەرکار ڕێبوار”

