zagros news agency

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دووچاری پێکان هات

لە نوێترین هەواڵی نێو ماڵی یانەی بارسێلۆنا ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کرد لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکە وەکو ئامادەکاری بۆ یارییەکانی داهاتووی تیپەکە ڕافینیا بەشداری نەکردوە،ئەمەش بەهۆی ئەو ئازارەی لە ماسوولکەکانی هەیبووە،بەڵام ڕاگەیاندراوە پێکانەکەی قورس نییە.

بەپێی زانیارییەکان بێت ماسوولکانی ڕفینیا ئاوسانی زۆری هەبووە و پزیشکەکانی یانەکە ئاگاداری یاریزانەکەیان کردۆتەوە نابێت ڕاهێنان بکات،بەڵکو دەبێت پشکنینی پزیشکی ئەنجمام بدات و پاشان پشوو وەربگرێت،بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە بۆ یاری داهاتوو لەڕۆژی شەممە بەرامبەر خێتافی یاری دەکات یان نا.

ئەم وەرزە ڕافینیا گۆڵکاری لالیگایە بەتۆمار کردنی 12 گۆڵ و دەروازەی گۆڕانکارییەکانی نێو یاریگایە لە یارییەکانی بارسێلۆنا،خەیاڵی بوونی ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسام کردوە لەهەبوونی ئەو هەموو یاریزانە ئەستێرە لە تیپەکەی هانزی فلیک یاریزانە بەڕازیلیەکە بۆتە باشترینی ئەم وەرزە تاکو ئێستا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کاسیمیرۆ مان یونایتد جێدەهێلێت

یاسین

باسێلۆنا پلانێکی کۆن دەخاتە نێو گرێبەستی ئەلڤارێز

sarkar

ئێندریک بە فەرمی کۆتایی بە گەشتەکەی لەگەڵ لیۆن هێنا

ahamd.luqman