zagros news agency

فلۆرێـنـتـیـنۆ پێرێز چاوی لەسەر ئەستێرەیەکی لیڤەرپول داناوە

 

یانەی ڕیال مەدرید چاوی لەسەر ئیبراهیما کۆناتی بەرگریکاری فەرەنسی لیڤەرپوول داناوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لەم هاوینەدا،دەیەوێت سودی لێ ببینێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکویپ، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە ئێستاوە دەستیکردووە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ دیاریکردنی داواکارییە داراییەکان بۆ ئەو یاریزانە، کە دەچێتە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەی.

ڕیال مەدرید کۆناتێ بە گونجاوترین یاریزان دەزانێت بۆ پرۆژە نوێیەکە لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆ و ئۆفەرێکی 25 ملیۆن یۆرۆ ئامادە دەکات.

ئەگەر لیڤەرپوول دەستبەرداری داواکارییەکانی نەبێت، ئەوا یانەکە ئامادەیە چاوەڕێی بکات تا لە ساڵی ٢٠٢٦ دەبێتە یاریزانی ئازاد، بەتایبەتی کە یاریزانەکە بە ڕوونی دەیەوێت پەیوەندی بە ریال بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕوونی بەرداخچی دیاریکرا

sarkar

ڤینسیۆس داوای لێبوردنی لە چابی ئەڵۆنسۆ کرد

یاسین

لیڤەرپول شوێنگرەوەی محمد سەڵاحی دیاریکرد

یاسین