دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لە بێرنابیۆ لایپزیگی گۆڵباران کرد و توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بباتەوە دوای یارییەکە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران پرسیاریان لەسەر یاری کرلاسیکۆ ئاڕاستەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید کرد،کە یەکێک لەوانە کیلیان مباپێ بوو.
مباپێ لەسەر یاری داهاتوویان بەرامبەر بارسێلۆنا وتی؛من سەیری یارییەکەی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنام کرد،ئێمە دەبێ خۆمان باش ئامادە بکەین بۆ ئەم یارییە و بەهێزێکی زۆرەوە لەو یارییەدا کار دەکەین.
شایەنی باسە ڕۆژی یەکشممە لەسەر یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی زەوی ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،یارییەکەش کاتژمێر 11ی شەو بەکاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
“سەرکار ڕێبوار”

