دوێنێ شەو ڕیاڵ مەدرید توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەنێو ماڵی بارسێلۆنا براوە بێت و یەکەمین کلاسیکۆی وەرز بباتەوە،دوای یارییەکە کۆمەڵێک مشتومڕ دروست بوون لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان و شێوازی بڕیارەکانی،کە هەندێک پێیان وابووە هەڵەی زەقی کردوە،بەڵام ئەمڕۆ ناوبژیوانەکە سکاڵای لە دژی بارسێلۆنا تۆمار کردوە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد مارتینێز مونوێرا ناوبژیوانی کلاسیکۆ لەسەر فڕێدانی بوتڵی ئاو و بلاستیکی خواردن لەلایەن هاندەرانی بارسێلۆنا لەکاتی یارییەکە ناوبژیوانەکە ڕاپۆرتێکی نووسیوە و ڕونکردنەوەی داوە لەسەر حاڵەتێک دوای گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدرید.
مارکا ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە؛لەکاتی تۆماری گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک هاندەر لەکاتی ئاهەنگ گێڕانی تیپی خاوەن گۆڵ بوتڵی ئاو و چەند شتێکی دیکەیان ئاڕاستە کردون،کە بەپێی دابەشکاری شوێنی دانیشتنەکان و بەرگ و دروشمەکانیان هاندەرانی تیپی خاوەن یاریگا بوونە،کە بووە هۆی ڕاگرتنی یارییەکە بۆ خولەکێک و سی چرکە داوای پێداچوونەوەی خێرا دەکەم.
“سەرکار ڕێبوار”

