ئەمشەو لەسەر شانۆی لەندەن پلادیۆم لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کاتژمێر 11:00 شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خەڵاتی باڵۆندۆری ساڵی 2026 دابەش دەکاتە سەر باشترینەکانی ساڵ،کە خۆی لە 13 خەڵات دەگرێتەوە و باشترینەکانی ساڵ دیاریدەکرێن لەنێو گشت ئاست و تەمەنەکانی جیهان.
لە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهاندا زۆرترین ڕکابەری هەیە بۆ ئەمساڵ،کە لامین یەماڵ و عوسمان دێمبێلی و کیلیان مباپێ و هاری کەین و کڤاراستخێلیا و ڕۆدری ململانێی قورس دەکەن بۆ بەدەست هێنانی تۆپی ئاڵتونی،جگە لەوەش خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتیش مشتومڕی زۆری لەسەرە،بەڵام لەنێوان ئەستێرەکانی تیپی تۆپی پێی یانەی بارسێلۆنایە.
خەڵاتەکان بۆ هەردوو ڕەگەزن،کە باشترین گۆڵپارێز و باشترین گۆڵکار و باشترین یاریزانی لاو و باشترین ڕاهێنەر و باشترین یانە لەم ڕێوڕەسمەدا خەڵات دەکرێت
ئەمشەو جیهان چاوی لەسەر دابەشکارییەکانی ئەو خەڵاتە دەبێت.
“سەرکار ڕێبوار”

