zagros news agency

لە هەولێر رێوڕسمی ڕێزگرتن لە مارف خەزنەدار بەڕێوەچوو

دەزگای کولتووریی “یاد” لە هۆڵی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر، چالاکییەکی کولتووری و ئەدەبی بەڕێوەبرد، بە ناونیشانی مارف خەزنەدار؛ گەنجینەی ئەدەبیاتی کوردی.

چالاکییەکە ئێوارەی یەکشەممە، بە بەشداریی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی( پ د ك )، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی هونەر و ڕۆشنبیریی هەولێر، ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆو نووسەران و ڕۆشنبیران بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی زانا و ئەکادیمیستی دیاری کورد، مارف خەزنەدار و بە نرخاندنی تەمەنێک خزمەت و بەرهەمی ئەدەبی و زانستییەکانی مارف ئەنجام درا.

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا، ژمارەیەک وتار و پانێل پێشکەش کران و بەشداربووان باسیان لە بیرو ئەندێشەو کەسایەتی زانستی و ئەدەبی مارف خەزنەدار، ڕۆڵ و خزمەتەکانی لە پەرەپێدانی ئەدەبیاتی کوردی و بەهاو کاریگەریی بەرهەمەکانی لە بواری توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیریی کوردیدا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس وەرزی هەشتەمی “Black Mirror” بەرهەم دەهێنێت

ART

نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دیاری وەزارەتی پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیرانی هاریانا کرد

ART

توبا بویوکستون لەبارەی دۆخی دەروونی و واتای ڕۆحیی قژ قسە دەکات

ART