یان کریستیان دریسن سەرۆکی جێبەجێکاری بایرن میونشن ئاشکرایکرد شاندێکی گەورەی یانەکە دەچێتە لەندەن بۆ ئاهەنگی باڵۆندۆر و هیوادارین هاری کەین خەڵاتەکە بباتەوە.
چونکە ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و حەفتا و سێ گۆڵەکەی ئەمجارە تایبەتمەندییەکی گەورەیان هەیە و ئەو چاوی بەپلەی سێ سەد و شەست دەبینێت و شێوازی خۆی دەگۆڕێت و گەشە بەخۆی دەدات و ڕۆڵی هەبووە لە گۆڕینی یارییەکەدا و ئەستێرەیەکی جیهانی و خاکەڕایە و نموونەیەکی جوانە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگادا.
سەرۆکی یانە باڤارییەکە باسی لەوەشکرد میشێل ئۆلیسێ بەهەمان شێوە شایستەی بوونە لە نێو لیستەکەدا و ڕۆژێک لە ڕۆژان خەڵاتەکە دەباتەوە و شاندی یانەکەش بەئومێدی بردنەوەی خەڵاتێک یان دوو خەڵات لەڕێگەی یاریزانەکانیانەوە دەچێتە لەندەن لە کاتێکدا لە دوای ساڵی نۆسەد و هەشتا و یەکەوە هیچ یاریزانێکی بایرن باڵۆندۆری نەبردووەتەوە.

