zagros news agency

فەرمی: ئینتەر میلان پێکانی لاوتارۆی راگەیاند

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە لاوتارۆ مارتینێزی سئەستێرەی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەکەیان جارێکیتر تووشی پێکانبووەتەوە.

یانە ئیتاڵیەکە ئاشكرایکردووە، پێکانەکەی لاوتارۆ لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدایە و دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان لەلایەن دەستەی پزیشکی یانەکەیان دەرکەوتوە.

یانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە رۆژانە ئەو یاریزانە لەژێر چاودێری پزیشکەکانی یانەکەیاندا دەبێت و بەردەوامیش پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت تا چاکدەبێتەوە لە پێکانەکەی.

هەرچەندە ئینتەر باسی لە ماوەی دوورکەوتنەوەی لاوتارۆی نەکردوە بەڵام تۆڕی سکای سپۆرت دوپاتییکردەوە کە ئەو یاریزانە لانی کەم دوو هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

لاوتارۆ لە ماوەی رابردوودا نزیکەی مانگێک بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە و لە یاری رابردوویان بەرامبەر رۆما گەرایەوە و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤسکی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی ئەوروپا

sarkar

کلۆیڤەرت دەچێتە یانەیەکی فەڕەنسی

یاسین

بەرشەلۆنە مافی ئەوەی هەیە لە فیدراسیۆنی ئیسپانیا تورە بێت لەسەر لامین یامال

یاسین