zagros news agency

سەمیر نەسڕی؛کەین شایەنی باڵۆندۆر نییە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاری کەینی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی بایرن میونخ وەکو باشترین یاریزانی ساڵ دیاریکرا و بووە براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی،لەسەر ئەو بابەتە شارەزایان و هەوادارانی تۆپی پێ ڕای جیاوازیان هەبوو بەشێکیان بەشایەنیان دەزانی بەشێکیان بەشایەنیان نەدەزانی.

لەوباریەوە سەمیر نەسڕی فەڕەنسی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی لە لێدوانێکیدا لە کەناڵی پڵەس وتی؛کەین شایەنی ئەو خەڵاتە نییە چونکە ئامارەکان قسە دەکەن ئەو لەیارییە گەورەکاندا نەیتوانیوە جیاوازی دروست بکات،ئەو یاریزانێکی زۆر باشە،بەڵام دەبێت ئەوە بزانین یاریزانی ئەستێرە لەیارییە گەورەکاندا دەردەکەوێت.

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو هاری کەین وەکو باشترین گۆڵکاری ساڵ خۆی دەرخات لەکۆی 51 یاری 61 گۆڵی لەگەڵ بایرن میونخ تۆمار کرد لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەراش 12 گۆڵی هەبوو بەکۆی ساڵەکە 73 گۆڵی تۆمار کرد لە 65 یاری،کە زۆرترین ڕێژەی گۆڵە لە وەرزێک یاریزانێکی یانەی بایرن میونخ تۆماری بکات لە مێژوو.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا داهاتووی ڕاشفۆردی یەکلایی کردەوە

sarkar

به‌رشه‌لۆنه‌ چاوی له‌ راهێنه‌رێكی مه‌دریدییه‌

یاسین

پلەی گەرمی بەرز فلیک ناچار دەکات چەند کارێک بکات

یاسین