zagros news agency

مێسی؛ ئەفسانەیەک کە بە ڕۆیشتن جیهان سەرسام دەکات

لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2026 بە ستراتیژییەکی زیرەکانە و لە تەمەنی 39 ساڵیدا، بەردەوامە لە تۆمارکردنی مێژوو. ئەو ئەفسانەیە کە ئێستا بە هەشت گۆڵ لە لوتکەی گۆڵکارانی پاڵەوانێتییەکەدایە و هاوشانی کیلیان مباپێ دەدرەوشێتەوە، نهێنی سەرکەوتنی بۆ دابەشکردنی ژیرانەی وزەکەی لەناو یاریگادا دەگەڕێتەوە.

مێسی بە پێچەوانەی زۆربەی یاریزانان، بەردەوام ڕاناکات. ئەو پشت بە ستراتیژییەکی تایبەت دەبەستێت کە بریتییە لە ڕۆیشتنی هێمن و لەسەرخۆ لەناو یاریگادا، تاوەکو هێزەکەی بۆ ساتە یەکلاکەرەوەکان پاشەکەوت بکات. بەپێی ئامارەکان، مێسی تاکە یاریزانە لەم مۆندیالەدا کە لە یەک یارییدا زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر بە ڕۆیشتن بڕیوە.

ئەم کارەشی لە یارییەکانی بەرامبەر کیپ ڤێردی و سویسرادا دووبارە کردووەتەوە. ئەم شێوازە وایکردووە مێسی هەرچەندە تەمەنی بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا وەک یاریزانێکی کاریگەر و بێوێنە لەناو یاریگادا دەمێنێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیۆنێل میسی ڕیکۆردێکی مێژوویی لەگەڵ ئینتەر مەیامی شکاند

یاسین

ڕۆناڵدۆ؛ من یەکەم کەس بووم هاتمە خولی سعودی

sarkar

ئەمشەو ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر بەڕێوەدەچێت و هەندێک زانیاری لەسەر باڵۆندۆر بزانە

یاسین