zagros news agency

کێشەی مباپێ و وڵاتی چین دەگاتە لووتکە

کێشەکانی کیلیان مباپێ و وڵاتی چین دەگەنە قۆناغێکی هەستیار وڵاتەکە داوای لێبووردن و سازشی ڕیاڵ مەدریدیشی قبوڵ نەکردوە لەبەرامبەر ئەو قسانەی ئەستێرە فەڕەنسیەکە کردبووی لەبەرنامەیەکدا دەربارەی ئەو میم و وێنە گاڵتە ئامێزانەی لەسەری دروست دەکرێت،کە وتبووی من زۆر بەو وێنەیە پێدەکەنم ڕووخساری منیان خستۆتە سەر دیکتاتۆرێکی چینی و زۆر کات وەک ستیکەر بەکاری دەهێنم لەگەڵ هاوڕێکانم.

شایەنی باسە داواکاری وڵاتی چین لە ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە کیلیان مباپێ داوای لێبووردن بکات بۆ ئەو کارەی کردوێتی دەنا ئامادە نین بەهیچ شێویەک بچنەوە نێو پەیوەندیەکانیان لەگەڵ یانەکە و یاریزانەکە،کە ڕیاڵ مەدرید هەوڵی زۆریدا بۆ ڕازی کردنی وڵاتەکە تەنانەت باسیان لەوە کردوە ئەمە قسەی ڕیاڵ مەدرید نییە،بەڵکو ڕای تایبەتی یاریزانەکەیە.

جیا لە ڕیاڵ مەدرید خافێر تیباسی سەرۆکی لالیگاش داوای لێبووردنی لە خەڵکی چین کردوە و هەوڵی تەواوی خۆیداوە بۆ چارەسەری کێشەکە،بەڵام تاکو ئێستا چینیەکان لەم بابەتە خۆش نەبوونە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

تیر شتێگن کێشەکانی زیاتر دەبێت و یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات

یاسین

ڕۆناڵدۆ پەیامێک بۆ ئەمۆریم و مانچستەر یونایتد دەنێرێت

یاسین