zagros news agency

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە لەڕیزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دووردەخرێتەوە

ڕۆژنامەکانی هۆڵەندا ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد فرانکی دی یۆنگی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یاری داهاتوو بکات بەهۆی هەست کردن بە ئازار وە لەلیستی هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە بۆ یاری بەرامبەر ئەڵمانیا لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشنزلیگ.

بەپێی زانیارییەکان بێت دوای ڕاوێژی پزیشکەکان لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەو بڕیارە دراوە لەپێناو سەلامەت مانەوەی دی یۆنگ،کە لەیاری بەرامبەر یۆنانیش تەنها گێمی یەکەم بەشداری کرد ئەو کاتەش بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری گێمی دووەم بکات.

هۆڵەندا ئەمشەو کاتژمێر 22:45 دەبێتە میوانی ئەڵمانیا،کە ئێستا وڵاتی گوڵ ڕیزبەندی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە بە 11 خاڵ مانشافتیش بە 8 خاڵ لە سێیەمی کۆمەڵەکەی دەبیندرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مارکینیۆس: تیپەکانی ئیتاڵیا سەختن

یاسین

ئەلێگری نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی

یاسین

دوای چاکبوونەوە ئەستێرەیەکی یانەی هەولێر لە پێکان گەڕایەوە

sarkar