zagros news agency

جامی ئاسیا.. هەڵبژاردەی قەتەر بووە پاڵەوانی جامەکە

لە یاری کۆتایی جامی ئاسیای 2023دا هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و قەتەر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی قەتەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئوردن هێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە.

 

لە تایمی یەکەمدا، یاریێکی ئاست مام ناوەند بینرا و هەردوو لا چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، ئەوەبوو ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ قەتەر هەژمارکرد و ئەکرەم عەفیف بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی ئوردن باشتر دەرکەوت و چەندین هێرشی برد، لە خولەکی 67 یاریزان یەزن گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە،

دوای ئەوە ناوبژیوان دوو لێدانی سزای تری بۆ قەتەر هەژمارکرد و جارێکی تر ئەکرەم بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و بە لێدانی سزا توانی هاتریک تۆماربکات و هەڵبژاردەکەی بکاتە پاڵەوان.

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان دەست بەرداری تیۆ هێرناندێز دەبێت

یاسین

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: پێشنیار دەکەین ترەمپ ئەزموونەکانی پێشووی لەبەرچاو بگرێت

سەڵاح

پزیشکیان ناوی وەزیرانی کابینە‌ی نوێی ڕادەستی مەجلیس کرد

سەڵاح