zagros news agency

کۆپا ئەمریکا.. بەرازیل و کۆلۆمبیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

لە یارییەکانی کۆمەڵەی چوارەمی کۆپا ئەمریکا، هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و پاراگوای ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی بەرازیل توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە پاراگوای بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەرازیل بە هێرشبردن دەستیان پێکرد، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ زەردەواڵەکانی هەژمارکرد، بەڵام لە خولەکی 31دا لوکاس پاکێتا لێدانەکەی سزای لەدەستدا، دوای ئەوە بەرازیلیەکان توانیان سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 35 و 43 و پێنجی زیادکراو لە رێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوو گۆڵ و ساڤیۆ مۆرێرا تۆماربکەن.

 

لە سەرەتای تایمی دووەمدا و لە خولەکی 48 عومەر دێرێتی گۆڵێکی بۆ ئیکوادۆر تۆمارکرد،

بەڵام لە خولەکی 65 لوکاس پاکێتا بە لێدانی سزا گۆڵێکی تری بۆ بەرازیل کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

 

لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا رووبەڕووی کۆستاریکا بووەوە، لە ئەنجامدا کۆڵۆمبیا توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا.

 

بەو ئەنجامانە، کۆڵۆمبیا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەر کرد، بەرازیل چوار خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 135 هه‌زار هاووڵاتی لە سەنتەری شاری ڕانیە کارەبای 24 کاتژمێرییان لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکرا

یاسین

ئەڵمانیا قەدەغەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵدەگرێتەوە

یاسین

پارێزەر سەرکەفت موزەفەر: پارتی دەنگدانە بۆ بەرەڤانیکرن ژ مافێن گەلێ کورد ل بەغدا

یاسین