zagros news agency

لە هەولێر رێز لە ئیسماعیل بەرزنجی نرا

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، رێز لە شاعیر و پەروەردەکار ئیسماعیل بەرزنجی نرا کە خاوەنی بیرۆکەی مۆزەخانەی پەروەردەییە.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبيرى و هونەرى هەولێر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی پەروەردە، سەرۆكى لقى هەولێرى يەكێتیى نووسەرانى هەولێر، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و ماڵبات و ژمارەیەكی بەرچاو لە میوان و هاوڕێ و دەزگاکانی راگەیاندن بەرێوەچوو.

وێڕای خوێندنەوەی وتار، قەڵغانی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وھونەری و پارێزگای هەولێر، هەروەها چەندین چەپكەگوڵ پێشكەش بە ئیسماعیل بەرزنجی كران، دواتر مێزی یادەوەری ئەو پەروەردەکارە لە مۆزەخانەكەدا دانرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕێوڕەسمێکدا “قەڵەمی زێڕین” بەخشرایە نووسەر ئازاد عەبدولواحید

ART

هەڕەشەی ڕەگەزپەرستانە دژی ئەکتەری نوێی هاری پۆتەر دەکرێت

ART

چارلیز سیرۆن پەردە لەسەر چیرۆکی کوژرانی باوکی لادەدات

ART