zagros news agency

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی شتیگن ئاشکرا دەکرێت

 

ئەمڕۆ دووشەممە، بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە پێکانەکەی گۆڵپارێزی ئەڵمانی، مارک ئەندرێ تێر شتیگن بڵاوکردەوە.
تێر شتیگن لە کاتی یارییەکەی ڤیاریالدا ئەژنۆی توشی پێکان بوو، دوای ئەوەی هەستا بۆ گرتنی تۆپەکە، چونکە بە هەڵە کەوتە سەر ئەژنۆی.
گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە هاتە دەرەوە و دەستەکانی لەسەر دەموچاوی دانا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە حاڵەتی دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەناو ستافی تەکنیکی بەرشەلۆنەدا دروستبووە.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، “مارک تێر شتیگن بەدەست پچڕانی تەواوەتی ڕیشاڵی پاتێلار لە ئەژنۆی ڕاستیدا دەناڵێنێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمڕۆ تێر ستیگن چارەسەری نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، دوای کۆتایی هاتنی نەشتەرگەرییەکەش بەیاننامەیەکی نوێی پزیشکی بڵاودەکرێتەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

ئاوارەبوونی ٣٠ هەزار کەس لە لوبنان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە

یاسین