zagros news agency

لیڤەرپوول سەرنجی خستە سەر عومەر مارمووشیە

 

یانەی لیڤەرپوول سەرنجی خستە سەر عومەر مارمووشی ئەستێرەی میسری، هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت، کە لە وەرزی ئێستادا دەدرەوشێتەوە.
فلۆریان پلێتنبێرگ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: عومەر مارمووش لە لیستی ئارەزووەکانی لیڤەرپوولدایە، یانەی سوورەکان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەو دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەمانکاتدا ئەنتراخت فرانکفۆرت دەیەوێت گرێبەستەکەی زووتر بۆ ماوەی ساڵێک تا ساڵی ٢٠٢٨ درێژبکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ بڕگەیەکی سزای بۆ دابنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین

گاریس بێڵ بەتەمای کڕینی یانەیەکی ئینگلتەڕایە

یاسین

نەسڕ خەون بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی بایرن میونخ دەبینێت

یاسین