zagros news agency

نەسڕ خەون بە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی بایرن میونخ دەبینێت

 

یانەی ئەلنەسڕی سعودی ئەم مێرکاتۆیە جیاواز دەرکەوت و چەند گرێبەستێکی نوێی ئەنجامدا و بە هێنانی چەند یاریزانێکی ئەستێرە پێکهاتەکەی خیسۆسی ڕاهێنەری بەهێزتر کرد بەتایبەت دوای هێنانی جواو فلێکس و مارتینێزی بەرگیرکاری بارسێلۆنا.

 

سەرەڕای ئەمانە هێشتا نەسڕ بەدوای ئەستێرەیەکی ترەوەیە و دەیەوێت لە زووترین کاتدا بۆند لەگەڵ کینگسلی کومانی ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ ئیمزا بکات بەو مەبەستەش دەستی کردوە بە گفتوگۆ و ئامادەکاریەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەڕێگای بریکارەکانیەوە.

 

کۆمان ئێستا گرێبەستێکی ڕەسمی هەیە لەگەڵ بایرن میونخ،کە لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاشکرا بە کارگێڕی یانە باڤاریەکەی وتوە دەیەوێت ئەم هاوینە لە یانەکە بڕوات و بایرن میونخیش تا ڕادەیەکی باش لاریان نییە لەو بابەتە بەڵام چاوەڕێی بۆندێکی گونجاو دەکەن،کە پێدەچێت لەم حاڵەتەدا نەسڕ دەرفەتێکی باشی هەبێت بۆ گواستنەوەی کۆمان.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا: ناتوانین ڕاگرتنی هەموو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گەرەنتی بکەین

mustafa

هەوڵی نێودوڵەتی بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشی سووریا هەیە

یاسین

زانکۆی سۆران تەواوی مامەڵەکانی دەکاتە ئەلیکترۆنی

سەڵاح