بزانە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید وردەکارییەکانی ژەمە دڵخوازەکەی ئاشکرا دەکات، کە پێش یارییە گەورەکان دەیخوات، بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو، پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی ڕابردوو بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند، ژەمێکی سەلەمون و مەعکەرۆنی خواردووە، کە یارییەکە بە بردنەوەی مێرێنگێز بە ئەنجامی 2-0 لە یاریگای وێمبڵی کۆتایی هات.