zagros news agency

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

دوا بەدوای بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە ژمارە (140) لە 25ـی 9ـی 2024، ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی تەواوی فەرامنبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان درا.

دوای بڕیارەکانی کۆبوونەوەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران و، ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە ژمارە (140) لە 25ـی 9ـی 2024، هاوکات بۆ بەرژەوەندیی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی بڕیاری بە هەمیشەیبوونیانی دا.

لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەستدا هاتووە، فەرمانبەرانی گرێبەست، بەپێی ئەو مەرج و پێداویستی و پێوەر و ڕێکارەکارە یاساییانەی کە لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەم بابەتە جێبەجێ دەکرێت، دەبنە هەمیشەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی وێران کراون

یاسین

ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

سەڵاح

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: ئومێد ده‌كه‌ین له‌نزیكترین كاتدا كابینه‌ی حكوومه‌ت دروست بكرێت

یاسین