zagros news agency

ئیندریک بە هەرشێوەیەک بێت دەیەوێت بگەرێتەوە ریاڵ مەدرید

 

پاش ئەوەی لە مێرکاتۆی رابردوودا ئیندریک لە ریاڵ مەدریدەوە بەشێوەی خواستن بووە یاریزانی لیۆن و ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە تواناکانی دەدرەوشێتەوە.

پێگەی فووت مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشبەرەکە بە هیچ شێوەیەک نیازی نییە خواستنەکەی لەگەڵ لیۆن درێژ بکاتەوە و بەڵکوو بڕیاریداوە راستەوخۆ پاش کۆتایی وەرز بگەرێتەوە ریاڵ مەدرید.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیندریک ئامانجی ئەوەیە لەیانەی شاهانە شەر بۆ بەدەست هێنانی پێکهاتەی سەرەکی بکات، چونکە پێی وایە تاکە تیپە کە خەونەکانی تێدا بەدی دەهێنیت.

لەلایەکیترەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدریدیش ئەگەر زۆرە یاریزانەکە بگەرێننەوە چونکە ئامانجیانە بۆ وەرزی داهاتوو تیپێکی تەواو تۆکمە دروست بکەن.

ئەستێرە بەرازیلیەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری شەش یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی مەغریب کرایەوە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025

یاسین

ئینریکی شکست دەهێنێت

یاسین

لیڤەرپول بە گریانەوە یەکەم یاری خۆی لە وەرزی نوێی پریمەرلیگ ئەنجامدا

یاسین