zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بایرن بە گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو هاندەرانی ئاشتکردەوە

لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ەی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری لازیۆی کرد.

 

لەم یارییەدا بایرن توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ناپۆلی بهێنێت، هەرچەندە بایرن لە یاری چوون لەدەرەوەی یاریگای خۆی شکستی هێنابوو.

 

هەرلە تایمی یەکەمدا یانە ئەڵمانیەکە بە بەهێزی دەستیپێکرد و بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، لە کۆتاییەکانی ئەو تایمەشدا توانی دوو گۆڵ لەڕێگای یاریزانان هاری کەین لە خولەکەکانی 39 و دووی زیادکراو لەڕێگەی یاریزانان کەین و مولەر تۆمار بکات.

 

لە تایمی دووەم بایرن هەوڵەکانی چڕکردەوە و دەستی بە هێرشبردن کرد، تا لە خولەکی 66 هاری کەین گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمار کرد.

 

بەم ئەنجامەش یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەئاسانی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لازیۆش ماڵئاوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

براوەی تۆپی زێڕین دیاریکرا

یاسین

دوژمنایەتی قووڵ’ لە پشت ڕەفتاری بنزیمە بەرامبەر مباپێ هەیه

یاسین

جامی یۆرۆ.. سویسرا و ئەڵمانیا یەکسان بوون و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین