zagros news agency

چاڤی لە مان یونایتد نزیک دەبێتەوە

 

نوریا کۆنێرا، هاوسەری چاڤی هێرناندێزی ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەسەر پەیوەندییەکانی بە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی مانچستەر یونایتد لە وەرزی ئێستادا بڵاوکردەوە.
پێشتر زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لەوە کردبوو کە چاڤی یەکێکە لە دیارترین پاڵێوراوەکان بۆ کارکردن بۆ شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەدا، ئەگەر ئیدارەی یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری هۆڵەندی بدات.
کۆنێرا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی چاڤی لەگەڵ کوڕەکەی بڵاوکردەوە کە درێسێکی مانچستەر یونایتدی لەبەردایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. تۆتنهام لەنێو ئیتیحاد مانسیتی شۆککرد

یاسین

چێڵسی لەهەوڵی گواستنەوەی مایگنان ناوەستێـت

یاسین

وادەی گواستنەوەی مۆدریچ بۆ میلان ئاشکرا کرا

یاسین