zagros news agency

گواردیۆلا نیگەرانە

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە پێکانەکەی کیڤن دی برۆینی بەلجیکی، ئەستێرە و کاپتنی تیپەکەی ئاشکرا کرد.
کیڤن دی برۆینی بەلجیکی، یاریزانی سیتی، لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ئینتەرمیلان، زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر، لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو.
گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ سکای سپۆرت وتی: کێڤین دی برۆین هێشتا ناتوانێت یاری بکات هیوادارین دوای پشووی نێودەوڵەتی داهاتوو هەست بە باشتر بوون بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەست بە باشتربوون دەکات و دەتوانێت مەشق و ڕاهێنان بکات، بەڵام هێشتا تووشی ئازار دەبێت کاتێک تۆپەکە لێدەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

میسی و بۆسکێتس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەن

یاسین

فلیک: ئۆلمۆ بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە

یاسین

گواردیۆلا مانەوەی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند

یاسین