zagros news agency

بەرشەلۆنە پلانی هەیە داواکارییەکی بەپەلە سەبارەت بە یەمال پێشکەش بکات

 

بەرشەلۆنە پلانی هەیە داواکارییەکی بەپەلە سەبارەت بە یاریزانەکەی لامین یامال لە پشووی نێودەوڵەتیی ئێستادا.
لامین یامال لە یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیال سۆسیداد، دوێنێ یەکشەممە، بەشداری نەکرد، بەهۆی ئەو کێشەیەی کە لە یارییەکەی ئەستێرە سوورەکاندا تووشی بوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، یەمال تووشی پێکان بووە لە پاژنەی پێی ڕاستیدا، کەس ناتوانێت پێشبینی کەی دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرشەلۆنە داوای ئەوە دەکات کە یامال لە ڕیزبەندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووربخرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دانیمارک و سویسرا، بەتایبەتی کە پێشتر یانەی ئیل ماتادۆر سەرکەوتووە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی نەتەوەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیال مەدرید و مان سیتی دیاری کرا

یاسین

میسی سزا دەدرێت

یاسین

مان سیتی خۆی گەیاندە پێشەنگی پریمەرلیگ

یاسین