zagros news agency

کێشە دەکەوێتە نێوان پێرێز و ئەنشیلۆتی

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە تووشی قەیران بوو، ئەمەش بەهۆی هەڵوێستی مێرێنگێ لە مانگی یەکی داهاتوودا لەسەر مێرکاتۆ.
یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی شەپۆلێکی پێکان دەبێتەوە، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریدا، چونکە لە ئێستادا هیچ بەرگریکارێکی ڕاست لەبەردەستدا نییە، تەنها یەک بەرگریکاری ناوەڕاستیش بەردەستە، ئەویش ئەنتۆنیۆ ڕودیگەرە.
بەگوێرەی تۆڕی “ریلیڤۆ”ی ئیسپانی، بازاڕی گواستنەوەی زستانە بەزۆری بۆ یانەی ڕیال مەدرید بێدەنگە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر چەند ناوێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیادا دەرکەوتوون، وەک ئایمریک لاپۆرتێ (ئەلنەسر)، کاستیلۆ لوکیبا (لایپزیگ)، جۆناسان تا (بایر لیڤەرکوزن) وەک بژاردەی سەرەکی بۆ هێڵی دواوە، لەکاتێکدا ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد یەکەم ئامانجە بۆ بەهێزکردنی لای ڕاستی بەرگری.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچێستەر یونایتد ڕاهێنەرەکەی خۆی دوورخستەوە

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە سەرکردایەتی ئەلۆنسۆ بووە پاڵەوانی خولەکە

یاسین

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

یاسین