zagros news agency

یانەی بازیان سزایەکی توند درا

دوای ئاڵۆزی و کێشەکانی یاری گەڕی چواردەی خولی پلەیەکی کوردستان لەیاری نێوان یانەی بازیان و سۆران، لێژنەی پێداچوونەوە و سزادانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەن بڕیارێکیدا و سزای توندی یانەی بازیان و سەرپەرشتیاری یانەی سۆرانیدا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان،بەپێی ڕاپۆرتی ناوبژیوانان قسەیان لەسەر دۆسیەکە کردوە و بەهۆی تەقاندی دوو فیشەک لەنێو مەیدانی یاریگادا بڕیاری سزادانی داوە و لەئەگەری دووبارە کردنەوەی حاڵەتی دیکە سزای توندتر دووچاری یانەی بازیان دەبێتەوە،چونکە پێیان وایە ئەمە هەڕەشەی جدیە لەسەر گیانی ناوبژیوانان.

سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەم شێوەیەن

1- هەژمارکردنی ئەنجامی یاری نێوان (یانەی بازیان × یانەی سۆران) بە (0-3) بۆ بەرژەوەندی یانەی سۆران.
2- ئاراستەکردنی ئاگادارکردنەوەیەکی توند بۆ یانەی بازیان؛ لە کاتی دووبارەبوونەوەی هەر پێشێلکارییەکی هاوشێوە، یانەکە ڕووبەڕووی سزای قورستر دەبێتەوە.
3- سزادانی سەرپەرشتیاری یانەی سۆران (فەرهەنگ سعدی) بەهۆی دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی، پاڵپشت بە بڕگەکانی (أ) و (ب) لە ماددەی (9)ی تایبەت بە کارگێڕان و ڕاهێنەران، بە دوورخستنەوەی بۆ (7) یاری و غەرامەکردنی بە بڕی 1000000 یەک ملیۆن دیناری عێراقی.
تێبینییەکان:
1- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بردنە ژوورەوەی هەر جۆرە چەکێک بۆ ناو یاریگا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و یەکێتییەکە دەسەڵاتی تەواوی یاسایی هەیە بۆ سزادانی سەرپێچیکاران.
2- دۆسیەی سەرۆکی یانەکانی بازیان و کفری لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
3- ئەم بڕیارانە لە کاتی بڵاوکردنەوەیانەوە، لە ماوەی 48 کاتژمێردا مافی تێهەڵچوونەوەیان (ئیستئناف) هەیە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵبارانی بەلەد وەلید کردوو بە پێش ریال کەوت

یاسین

ئەم ساڵ بۆ نەیمار کۆتایی پێـهاتـووە

یاسین

ئینتەر دەبێتە کێشە بۆ هاکان و گەلاتەسەڕای

یاسین