zagros news agency

رۆناڵدۆ داوای سەڵاح دەکات

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا هاتووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی نەسری سعودیە، داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە، محەمەد سەڵاحی باڵی میسری، لیڤەرپوول لەخۆبگرێت.
گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.
ناوی سەڵاح پەیوەندی بە جێهێشتنی لیڤەرپوڵەوە هەیە لە هاوینی داهاتوودا، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئارەزووی یانە سعودییە ​​بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵ، ڕۆناڵدۆ خواستی خۆی بۆ ئیدارەی یانەکەی ئاشکرا کردووە کە سەڵاح لە هاوینی 2025دا بەشداری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

یاسین

مانچێستەر یونایتد دەچێتە کێبڕکێی گرێبەست کردن لەگەڵ یۆکیرێش

یاسین

دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك

یاسین