zagros news agency

بە توندی وەڵامی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدرێتەوە

 

شیڤینی نیکۆدیموس وەڵامی لێدوانەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دایەوە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز لەم دواییانەدا وتی: ڕۆژنامەنووس هەن کە کەس نازانێت کێن ئەمساڵ دەنگیان داوە ئەگەر دەنگی ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی وەک ئۆگاندا، نامیبیا، ئەلبانیا و فینلاند نەبوایە، ڤینیسیۆس خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنابوو.
ڕۆژنامەنووسەکە وەڵامی پێرێزی دایەوە، لە ڕادیۆی ئیسپانیا کادینا سێر: “لە ڕاستیدا پێموایە ئەم لێدوانانە تەنها لە کەسێکەوە سەرچاوە دەگرن کە وەک پێرێز هەست بە بێزاری دەکات.”
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پێی وایە خەڵکی وڵاتەکەم و ئەو وڵاتانەی تر کە باسکراون دەنگێکی گرنگیان نییە، چونکە ئێمە مرۆڤی کەمترین.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیلال دەیەوێت گرێبەستێکی مێژوویی بکات

ahamd.luqman

لە سیحری وەرزشەوە بۆ هونەر دوا لاپەڕەی ئەفسانەی پێلێ ئەستێرەی کۆچکردوو

یاسین

پێشبینی ئامادە نەبوونی بەشێکی زۆری ستافی یانەی پاریس سانجێرمان لە مەراسیمی دابەشکردنی باڵۆندۆر دەکرێت

یاسین