zagros news agency

مژدەیەک بۆ لیڤەرپوول پێش یارییەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید

 

ئارن سلۆت، ڕاهێنەری لیڤەرپوول، پێش ئەوەی ڕووبەڕووی یانەی ڕیال مەدرید ببێتەوە، هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت، لە قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
لەم دواییانەدا سلۆت وتی: ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد تا ئێستا ڕاهێنانی لەگەڵ ئێمە نەکردووە، بەڵام لە ڕێگادایە بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکە، بۆیە پێشبینی دەکەین بەم زووانە بگەڕێتەوە بۆ لای ئێمە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی مێرکاتۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی “X” نووسیویەتی: “ ئەلێکساندەر ئارنۆڵد پێش یارییەکەی ڕیال مەدرید گەڕایەوە بۆ مەشقەکانی گروپی لیڤەرپوول”.
جێی سەرنجە لیستی پێکانەکانی لیڤەرپوول پێش یارییەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید بریتین لە کۆستاس سیمیکاس و ئەلیسۆن بێکەر و فێدریکۆ کیێسا و دیێگۆ جۆتا.

هەواڵی پەیوەندیدار

گارسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

ئاگادارییەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کۆرتوا دیاری دەکات

یاسین