zagros news agency

ڕیال مەدرید تاقیکردنەوەکانی مباپێ دوادەخات

 

یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریدا ئەو تاقیکردنەوە دوابخات کە کیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی ئەنجامی دەدات.
مباپێ تووشی پێکان بوو، لە ئەنجامدا یارییەکەی بەرامبەر ئاتالانتا ، کە دوێنێ ڕیال مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە قۆناغی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یارییەکەی بردەوە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ مباپێ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی چۆنیەتی پێکانەکەی دیاری بکرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە تاقیکردنەوەکانی مباپێ بۆ ئێوارەی پێنجشەممە دوابخات، هەروەها ئەنچیلۆتی پشوویەکی بە یاریزانەکانی داوە لە مەشقەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ڤینیسیۆس دەداتەوە

یاسین

فلیک: من ئەم بیانوانە بەکارناهێنم

یاسین

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین