zagros news agency

دەنگۆی ڕۆیشتنی سەڵاح ئینگلتەڕای تەنیووە

 

دوای نزیک بوونەوە کاتی تەواو بوونی گرێبەستەکەی محمد سەڵاحی میسڕی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول کە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێدێت.

پڕوپاگەندەکان زیادیان کردوە و بەشێکی ڕۆژنامەکان قسەی ئەوە دەکەن لیڤەرپول لەهەنگاوی نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی خاوە و یاریزانەکەش ویستی مانەوەی هەیە لە یانەکەی تا ئێستاش هەر دوو لایەن لەگفتوگۆدان بۆ نوێ کردنەوە گرێبەستەکە بەڵام نەگەشتوونەتە کۆتایی ڕێکەوتنەکە.
بەڵام زۆربەی ڕۆژنامەکان کۆکن لەسەر ئەوەی سەڵاح وەرزی داهاتووش لە یانەکەی دەمێنێتەوە.
ئەگەر پێش وادەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکە ڕێدز و سەڵاح نەگەنە ڕێککەوتن یاریزانەکە بە شێوازێکی سەربەست و بەبێ بەرامبەر دەتوانێت ڕوو بکاتە هەر یانەیەک بیەوێت و چەندین یانەش ویستیان هەیە بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵکارە میسڕیەکە،بەتایبەت پاریس سانجێرمان و ئیتیحادی سعودی

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی دیاریکرا

یاسین

دادگە‌ی ئەورووپا: ٢١ یەک هەزار دۆسیەی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤی هەیە

یاسین

پڕۆژەیەكی دیكەی كۆڕنیش دەكرێت و دەیان دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت

سەڵاح