zagros news agency

کەریم بێنزیما دەگەڕێتەوە ڕیال مەدرید

 

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندوە کەریم بێنزیمای ئەستێرەی فەڕەنسی یاریزانی ئێستای یانەی ئیتیحادی سعودی ڕازی بووە بگەڕێتەوە ڕیال مەدرید دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیحاد لە هاوینی ساڵی 2026 بەڵام ئەمجارە وەک باڵوێز و دۆزەرەوەی یاریزان.

وە باس لەوەش کراوە یاریزانەکە دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەیەکجاری واز لەیاری کردن بهێنێ و ئەو بگەڕێتەوە مەدرید بۆ خزمەت کردنی یانە شاهانەیەکە وەکو نوێنەری ئەو یانەیە.

شایەنی باسە کەریم بێنزیما لە ساڵی 2009 تا 2023 یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردوە و لەگەڵ ئەو یانەیە چامپیۆنز لیگ و لالیگا و جامی جیهانی یانەکان و چەندان نازناوی بردۆتەوە و لەساڵی 2022 بووە براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

جامی ئینگلتەرا.. بێرناردو سیلڤا سیتیزنی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

دیکۆ: لەگەل ئەستێرەییەکی بەرشەلۆنە گرێبەست نوێ دەکەینەوە

یاسین