ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەستێرەیەکی چێڵسی خۆی پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات

 

یەکێک لە یاریزانە پێشەنگەکانی چێڵسی لەم وەرزەدا خزمەتەکانی پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، کریستوفر نکونکو بووەتە ئەو ناوە نوێیەی کە لەنێو بژاردەکانی بەرشەلۆنەدا دەردەکەوێت، بەمەبەستی بەهێزکردنی پێگەی یاریزانانی باڵ.
هەروەها چاوی لەوەیە بچێتە تیپێکی ئاست بەرز کە خولەکێکی پێدەدات بۆ ئەوەی بەشداری بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو فۆڕمە سەرسوڕهێنەرەی کە لە لایپزیگ پێشکەشی کرد، ئەمەش وایکرد ببێتە یەکێک لە یاریزانە زۆرترین داواکاری لە بازاڕدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریکارەکەی پینی زەهاڤی پێشتر خزمەتی یاریزانەکەی پێشکەش بە بەرشەلۆنە کردووە، بەتایبەتی کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە کە گرنگترینیان کلاسیکۆیە

یاسین

خشتەو کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

بەهۆی سکاڵایەکی ئێمباپێ لەوانەیە پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە

یاسین