zagros news agency

ئەنچیلۆتی: لیڤەرپوول لە ئەوروپا دەدرەوشێتەوە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە دەیەوێت بەردەوام بێت لە ڕاهێنەرایەتی تیپەکە “بۆ ماوەیەکی زۆر”، چونکە “زۆر پاڵنەری هەیە”.
ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بە ڕادیۆی ئەنکی سپۆرتی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید بۆ من شانازییە و جێگەی خۆشحاڵییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵخۆشم و بیر لە داهاتووشم ناکەمەوە، دوو ساڵم ماوە بۆ گرێبەستەکەم، دەتوانرێت هەموو گرێبەستەکان بە هەمان شێوە درێژبکرێنەوە کە دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێنەوە.
لەکۆتاییدا وتی: لیڤەرپوڵ تا ئێستا باش بووە، بەڵام مانگی ئازار و نیسان ئەو مانگانەن کە دەبێت ئامادە بیت بۆ بردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ بەسەرکردایەتی ئێکیتیکێ توانی سەرکەوتنێـکی گرنگ بەدەست بهێنـێـت

یاسین

ڕۆناڵدۆ؛ من یەکەم کەس بووم هاتمە خولی سعودی

sarkar

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول بە زەحمەت و بەکاتی چووە پێشەنگ

یاسین