zagros news agency

ئامۆریم لەسەر پەراوێزخستنی ڕاشفۆرد: نامەوێت هیچ بسەلمێنم

 

ڕوبێن ئامۆریمی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەردەوام بوو لە پشتگوێخستنی هێرشبەرەکەی مارکوس ڕاشفۆرد و بۆ پێنجەم یاری لەسەریەک پشتی پێ نەبەست.
ڕاشفۆرد ڕۆژی دووشەممە لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد گەڕایەوە پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان، دوای ئەوەی لە چوار یاری پێشوودا دوورکەوتەوە.
بەڵام ئەمۆریم متمانەی نەبوونی خۆی بە یاریزانە ئینگلتەراکە نیشان دا بە بەشداری نەکردنی بەدرێژایی یارییەکە و تا کۆتایی وەک یاریزانی یەدەگ مایەوە، سەرەڕای ئەوەی پێویستی بە چالاککردنی هێرشەکەی هەبوو کاتێک لەدوای یارییەکەوە بوو (0-2).

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵی ئیمزا کردنی گرێبەست دەدات لەگەڵ ڕاشفۆرد

یاسین

چەند یانەیەکی گەورە بێرناردۆ سێلڤایان دەوێت

یاسین

ئۆنانا نزیکە لە جێهێشتنی مانچستەر یونایتد

یاسین