zagros news agency

یەماڵ؛من براوەی مۆندیالم و شایەنی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆرم

لامین یەماڵی ئەستێرەی ئیسپانی و یاریزانی ئیسپانی لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە براوەی تۆپی ئاماژەی بەوە کردوە هیچ کەسێک وەکو شایەنی شایەنی خەڵاتەکە نییە چونکە ئەو براوەی مۆندیالە،سەبارەت بە مباپێش باسی لەوە کرد ڕکابەرێکی گەورەی ئەوە،هەرگیزیش چاوەڕوانی نەدەکرد مێسی لە مۆندیالدا ئەو ئاستە پێشکەش بکات.

لە لێدوانێکدا یەماڵ بۆ ڕۆژنامەی ئاس وتی؛تۆپی ئاڵتوونی هەرگیز یاریزانێک ناتوانێت بەتەنها یەکلایی بکاتەوە،بەڵام ئەمساڵ بۆ ئەو زۆر تایبەت دەبێت ئەگەر بتوانم یەکلایی بکەمەوە،چونکە من توانیومە مۆندیال ببەمەوە و بگەمە ئاستێکی گەورەی ئەستێرەیی،مێسی ڕۆناڵدۆش لەو تەمەنەی من نەیانتوانیوە بگەنە ئەو پێگەیەی من،مباپێ بێگومان لە باشترینەکانی جیهانە،بەڵام ئەمساڵ من شایەنی باڵۆندۆرم.

دەربارەی ئاستی مێسی لەمۆندیالدا لامین یەماڵ وتی؛هەموومان دەزانین مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپێ پێیە،بەڵام بەو تەمەنەوە کەس باوەڕی بەوە نەدەکرد لەمۆندیالدا ئەو ئاستە پێشکەش بکات،هەرچەندە ئەرجەنتین یاریزانی زۆر باشی هەیە،بەڵام لەگەڵ ڕێزدا مێسی زیاترە لە هەموو یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا؛هیچ یاریزانێک دەرفەتی یاری کردن بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتناکاتەوە

یاسین

مان سیتی پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

ئایا ڕیال مەدرید پەیوەندی بە جێگرەوەی ئەنچیلۆتیەوە کردووە؟

یاسین