zagros news agency

پێکان ئەستێرەی ڕیال مەدرید لە مەشق و ڕاهێنانی کۆمەڵەکان دوور دەخاتەوە

 

یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی دوێنێ لە ڤالێنسیایان بردەوە، لە یاریی دواخراوی گەڕی 12ی خولی ئیسپانیدا، مەشق و ڕاهێنانێکیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی پێگەی فەرمی یانەی ڕیال مەدرید، یاریزانانی شاهانە مەشق و ڕاهێنانێکیان لە شارە وەرزشییەکە ئەنجامداوە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ یەکەم یاری جامی پاشا ئامادە بکەن.
بڕیارە سبەی دووشەممەی داهاتوو یانەی ڕیال مەدرید لە قۆناغی 32 لە یاریگای کارتاگۆنۆڤا ڕووبەڕووی دیپۆرتیڤا مینێرا ببێتەوە.
ئاردا گولەر بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزاوە بەشداری مەشقی گروپی نەکرد، لە بەرامبەردا دەیڤید ئالابا بەشێکی دانیشتنەکەی لەگەڵ تیپەکەدا تەواو کرد، هاوکات دانی کارڤاخال و ئیدەر میلیتاو بەردەوام بوون لە بەرنامەکانی چاکبوونەوەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچێستەر یونایتد بڕیاری لەسەر ئامۆریمی ڕاهێنەریدا

یاسین

لویس دی لا فۆینتێ لە لوتکەی مێژوودایە لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا

یاسین

دۆرتمۆند بێلینگهامی گواستەوە ڕیزەکانی

یاسین