zagros news agency

پێشکەوتنێکی گەورە سەبارەت بە تۆمارکردنی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر

بارسێلۆنا زۆر گەشبینە بە ئەگەری تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر بۆ ماوەیەکی کاتی لە ڕیزبەندی یاریزانانی بارسا لەم وەرزەدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، سەرچاوەکانی ناو بەرشەلۆنە دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەنجومەنی باڵای وەرزش ڕەزامەندی کاتی دەدات بە یانەکە سەبارەت بە تۆمارکردنی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک بڕیارەکە بە فەرمی دەرچوو، ئەو دوو یاریزانە دەتوانن ناوی خۆیان لە لالیگا تۆمار بکەن و ببنە بەردەستی هانس فلیکی ڕاهێنەر.
ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکە کە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەردەچێت، ڕێگە بە یاریزانان نادات بەشداری یارییەکەی ئەمڕۆی ئەتلەتیک بلباو بکەن لە جامی سوپەری ئیسپانیا، کە لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت.
بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو دوو یاریزانە بتوانن بەشداری یاری کۆتایی جامی سوپەر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ..فەرەنسا هاندەرانی ئاشتکردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

مۆدریچ: بیست ساڵە لێرەم بەڵام بۆ یەکەمجارە هەست بە شەرمەزاری دەکەم

ahamd.luqman

هەوڵەکانی ڕیاڵ بێتیس بۆ گەڕاندنەوەی دانی سیبایۆس

ahamd.luqman