zagros news agency

دەیڤز گورزێک لە ڕیال مەدرید دەدات

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، ئەلفۆنسۆ دەیڤسی کەنەدی، بەرگریکاری چەپی بایرن میونشن، نزیکە لە بڕیاردان لەسەر داهاتووی خۆی.
گرێبەستەکەی دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش دەنگۆی ئەوە دەرکەوتووە کە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لە هاوینی ٢٠٢٥ بە خۆڕایی پەیوەندی بە تیپەکەوە بکات.
بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، بە گێڕانەوەی تۆڕی “سکای ئەڵمانیا”، نیک هوسی، بریکاری ئەلفۆنسۆ دەیڤز، ئێستا لە میونشن بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ یانە باڤارییەکە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخێکی گەشبینی لەنێو بەرپرسانی بایرن وەک ماکس ئیبەرل (بەڕێوەبەری تۆپی پێ) و کریستۆف فرۆند (بەڕێوەبەری وەرزشی) هەیە، سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ تیپەکە

هەواڵی پەیوەندیدار

ریزبەندی یۆفا بۆ باشترین یانەکانی ئەم وەرزە بڵاوکرایەوە

یاسین

کاتی گەڕانەوەی ئالابا لەپێکانەکەی دیاریکرا

یاسین

لیستەر سیتی دووچاری وێرانیەکی مێژوویی دەبێتەوە

یاسین