zagros news agency

ئارتێتا ڕەخنە لە تۆپەکە دەگرێت

دوای دۆڕاندنی تیپەکەی لە یاریگای ئیمارات لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر نیوکاسڵ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی خولی ئینگلتەرا، دوای ئەو لێدوانە مشتومڕاوییە، میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ تووشی ڕەخنە و گاڵتەجاڕی بوو.
ئارتێتا لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکانی دوای دۆڕانەکە ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو تۆپەی لە یارییەکەدا بەکارهاتووە ڕێگری لە یاریزانەکانی کردووە.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەڵێت “زۆر لێدانمان لە بارەکە دەدا، زۆر سەرلێشێواو دەکات، تۆپەکە زۆر دەفڕێت، تەنها تۆپێکی جیاوازە لەوەی لە پریمەرلیگدا بەکارهاتووە، دەبێت خۆمان لەگەڵ ئەوەدا بگونجێنین، بەشێوەیەکی جیاواز دەفڕێت”.
لە یارییەکانی جامی خولدا تۆپێکی جیاواز بەکاردێت لەچاو ئەو تۆپەی کە لە پریمەرلیگدا بەکاردێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی ئەرسێناڵ

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بەئاسایی ئیسرائیلی تێکشکاند پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

بەرشەلۆنە دوبارە بیر لەوەدەکاتەوە کانسێلۆ بگەرێنێتەوە

یاسین