zagros news agency

ئینتەر میلان نیازی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی هەیە

سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان کردوە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نیازی گواستنەوەی “کایل واڵکەر”ی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی مانچێستەر سیتی هەیە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاریزانەکە ڕوو دەکاتە خولی ئیتاڵی.

کایل واڵکەر ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی تووشی داڕومانێکی زۆر بوو،بەجۆرێک هیچ کاتێک سیتی بەم حاڵەوە نەبینراوە و تەنانەت وای لە واڵکەر کردوە بیر لەجێهێشتنی تیپەکەی بکاتەوە بە زووترین کات.

شایەنی باسە گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی ئەوەی درکاندوە،کە یاریزانەکە ویستی جێهێشتنی سیتیزنی هەیە و بەدوای یانەی تر دەگەڕێت تاکو کاروانی پیشەگەری تێیدا بەردەوام بکات.

واڵکەر ئێستا تەمەنی 34 ساڵە و یاریزانی پێشووی یانەی تۆتنهامە،وە بەپێی دەیلی مەیل بێت کۆتایی ئەم وەرزە ڕوو دەکاتە یانەی ئینتەر میلان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

ئارسێناڵ نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارێک

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین