ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سیمیۆنی وەڵامی ئەنچیلۆتی دەداتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی، ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، وەڵامی هەردوو یانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی و دانی سیبالۆسی ڕاهێنەر و یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدی دایەوە.
سیمیۆنی دەڵێت: هەردووکیان بیرکردنەوەیەکی جیاوازیان هەبوو کاتێک لە تیپێکی دیکەدا بوون.
ئەمەش دوای لێدوانەکانیان دێت لە وەڵامی سیمیۆنی، کە دوای یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و سێلتاڤیگۆ باسی لە بوونی “کەیسی” مشتومڕاوی لە بەرژەوەندی لۆس بلانکۆس کرد “وەک ئەوەی ١٠٠ ساڵە ڕوودەدات”.
سیمیۆنی لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی سەروبەندی یارییەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگ ڕایگەیاند: هەرگیز لێدوان لەسەر بۆچوونی هاوکارەکانم ناکەم، تەنها دەگەڕێمەوە بۆ یادەوەریەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر سیتی لە تەڵەی فولهام ڕزگاری دەبێت

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بەئاسانی بەرشەلۆنەی تێکشکاند و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی

یاسین

ئایا ڕیال مەدرید پەیوەندی بە جێگرەوەی ئەنچیلۆتیەوە کردووە؟

یاسین