zagros news agency

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەشداریکردنی گشتگیر بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلەکانی کۆتایی

 

پەرلەمانتار مونا غەرابی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەو داواکارییەی پێشکەشی کرابوو سەبارەت بە بەشداریکردنی گشتگیر (الدخول الشامل)، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان کارکردنەوە بوو بە سیستمی هەوڵدان (نظام المحاولات)، لەگەڵ گرتنەوەی ئەو قوتابییانەی لە قۆناغە کۆتایی نەهاتووەکاندا کەوتوون، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.

غەرابی زیادیشی کرد، داواکارییەکە گرتنەوەی ئەو قوتابییانەی خوێندنی دەرەکی (خارجی)شی لەخۆگرتبوو کە لە سێ ماددە و زیاتردا سەرکەوتووبوون (دەرچوون)، لەگەڵ گرتنەوەی دەرچووانی خوێندنی پیشەیی لە چوار ماددە و زیاتردا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.

پەرلەمانتارەکە بانگهێشتێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیران کرد بۆ “وەرگرتنی پێشنیارەکان و کەمکردنەوەی ماوە زەمەنییەکانی نێوان خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو ڕیاڵ و گەنەرز یەکلایی دەکەنەوە.

یاسین

بە هۆى جێبەجێکردنی یاساى جەعفەرى 800 دایکی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکەن

سەڵاح

مان سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەسەر لیڤەربوڵ بەدەستهـێـنا

یاسین