zagros news agency

مانچێستەر جێگرەوەی نونو مێندێشی دیاریکرد

 

ڕاپۆرت و سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندوە یانەی مانچێستەر یونایتد کەوتۆتە گفتوگۆ بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزان “پاتریک درۆگۆ” یاریزانی یانەی لیچی ئیتاڵی.

بەپێی سەرچاوەکان مان یوو ڕازی بووە بەمانەوەی مێندێش لە فەڕەنسا و دەیانەوێت گۆڕانکاری تەواو لە تیپەکە بکەن بۆ ئەوەی نەجاتیان بێت لەو حاڵەی تیپەکە لەم وەرزەدا تێیکەوتووە.

پاتریک تەمەنی زیاتر لە 20 ساڵە لە 26/11/2004 لەدایک بووە و یاری کردوە بۆ هەڵبژاردەی دەنیمارک و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات،شەیتانە سوورەکانیش گفتوگۆی تەواویان کردوە بۆ ئیمزا کردنی بۆندی یاریزانەکە و لەوانەیە لەنزیکترین کاتدا یاریزانەکە ڕوو بکاتە مان یوو.

“سەرکار ڕێبواڕ”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ پێده‌گات

یاسین

زیرەکی دەستکرد و مێرمنداڵێک سنوورەکانی فەلەکناسی دەبەزێنن

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح