zagros news agency

سانتۆس پلانی دارایی بۆ گواستنەوەی نەیمار دادەنێت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پلانی دارایی یانەی سانتۆسی بەڕازیلییان ئاشکرا کردووە بۆ گواستنەوەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی هیلال لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا.
نێیمار (32 ساڵ) لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی بە گەڕانەوەی بۆ یانەی سانتۆسەوە هەیە، جا بە خواستن یان فرۆشتنی هەمیشەیی یان پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانەکانی خولی ئەمریکی.
بەڵام تاکە بەربەست لەبەردەم جیابوونەوەی نەیمار لە هیلال، خواستی ئەستێرە بەرازیلییەکە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پارەیەی کە ماوەتەوە، کە بڕی ٦٥ ملیۆن دۆلارە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “گلۆبۆ”ی بەڕازیلی، ئەل هیلال گرێبەستی نەیمار نوێ ناکاتەوە، هەردوولا دەیانەوێت جیاببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

یاسین

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

یاسین