zagros news agency

ڕاگەیاندنی پۆلێنکردنی تیروپشکی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٥

 

یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا پۆلێنکردنی تیروپشکی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٥ی ڕاگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شانۆی محەمەد پێنجەم لە ڕەبەت بەڕێوەدەچێت.
24 هەڵبژاردەی پاڵاوتن بەسەر 6 گروپدا دابەشدەکرێن کە هەر گروپێک 4 تیپ لەخۆدەگرێت و مەغریبی میواندار لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمدایە.
پۆلی یەکەم بریتییە لە خاوەن نازناوەکە، کۆتدیڤوار و میوانداری مەغریب، جگە لە سەنیگال، میسر، جەزائیر و نەیجیریا.
بەشی دووەمیش تیپەکانی کامیرۆن، مالی، تونس، باشووری ئەفریقا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، و بورکینافاسۆ لەخۆدەگرێت.
پۆلی سێیەم تیمەکانی گابۆن، ئەنگۆلا، زامبیا، ئۆگاندا، ئیکواتۆریال گینیا و بێنین لەخۆدەگرێت.
پۆلی چوارەمیش هەر ماوە، بە ئامادەبوونی تیپەکانی مۆزەمبیق، کۆمۆرۆس، تانزانیا، سودان، زیمبابۆی و بۆتسوانا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات

یاسین

پێکانی ئەستێرەیەک پلانەکانی داهاتووی ئامۆریم تێکدەدات

یاسین

داهاتووی سوارێز لەگەڵ ئینتەر میامی ئاشکرا دەبێت

یاسین