zagros news agency

فلیک: یارییەکی ئاسانمان لە پێش نییە

 

هانس فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە کە یارییەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کە بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجام بدرێت، یاریەکی جیاوازتر دەبێت لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا کە بە ئەنجامی ٧-١ کە لە بەرژەوەندی بلاوگرانا کۆتایی هات.
فلیک دەڵێت: ئێمە دەزانین کە دەبێت بەرگرییەکی باش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین هەلی گۆڵکردن دروست بکەین و سێ خاڵەکە وەربگرین.
گوتیشی: ئەوەی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا دەیبینم ئەوەیە یاریزانەکانم چێژ لە ڕکابەریکردن لەگەڵ یەکتر وەردەگرن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمە بۆ یاریزانەکان ئاسان نییە، بەڵام ئەمە خشتەی یارییەکانە، بۆ هەمووان وەک یەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەمید هیراد دەنگخۆشەکەی ئێران و دۆستە نزیکەکەی کورد کۆچی دوایی کرد

ART

ڕووسیا 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای خستە خوارەوە

سەڵاح

ڕووسیا شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا ئەنجامدا

یاسین